روونکردنەوەیەك لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه بڵاوكرده‌وه، كه باس له ده‌ستگیركردنی هونه‌رمه‌ندێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، کەس بۆی نییە رێگری له هونه‌رمه‌ندان بکات و ھەموو کارێکی ھونەری و ھونەرمەندان لای ئێمە رێزلێگیراون.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر:
دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، گوایە ئەو هونەرمەندەی ماوەیەکە لەشاری هەولێر لە شوێنە گشتییەکان دەستی بە کاری هونەری سەرشەقام کردووە و گۆرانی دەڵێت: لەلایەن پۆلیسەوە دەستیگر کراوە، هەموو لایەك دڵنیا دەکەینەوە کە دەستگیر نەکراوە، ئەو هونەرمەندە و هەموو هونەرمەندانی تری وەك ئەو ئازادن لە سەرشەقام و لەشوێنە گشتییەکان کاری هونەری پێشکەش بکەن و کەس بۆی نییە رێگریان لێبکات و ھەموو کارێکی ھونەری و ھونەرمەندان لای ئێمە رێزلێگیراوە.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2021.5.28
H.B