ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌ی به منداڵه‌كانی فڕێ‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانن
K24- هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی میسری له ناوچه‌ی ئه‌مبابه له‌ماوه‌ی 35 خوله‌كدا سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕی و ئه‌ندامی نێرینه‌شی لێكرده‌وه و دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا توانرا ئافره‌ته‌كه ده‌ستگیر بكرێت و هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا بكرێت.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئافره‌ته‌كه پاساوی بۆ لایه‌نه‌كانی لێكۆڵینه‌وه هێناوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "هاوسه‌ره‌كه‌م هێزێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری سێكسیی هه‌بوو، ده‌مویست له‌ده‌ستی پشوو بده‌م و به شه‌و و به‌ڕۆژ منی هیلاك ده‌كرد".
ئه‌و ئافره‌ته له كاتی لێكۆڵینه‌وه له بنكه‌ی پۆلیس و داواكاری گشتی دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، تێركردنی ئاره‌زوو و خواستی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ سێكس له توانای ئه‌ودا نه‌بووه، كه به گوته‌ی خۆی، كاتێك پێی گوتووه "تۆ وزه‌به‌خشی چالاككه‌ری سێكسی به‌كار ده‌هێنیت" ئه‌و ره‌تی كردووه‌ته‌وه، بۆیه چاره‌سه‌ری ئه‌وی له كوشتنیدا بینیوه، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ریدا ساغ بووه‌ته‌وه.
ئه‌و ئافره‌ته گوتوویه‌تی: كاتێك ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی نووستبوو و دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، سه‌ر و ئه‌ندامی نێرینه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خستووه‌ته ناو زبڵدانه‌وه و به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌شی پارچه پارچه كردووه و له‌ناو دوو به‌تانیدا لوولی داون و یه‌په‌له ژووره‌كه‌ی پاككردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسه‌واری خوێنی هاوسه‌ره‌كه‌ی بسڕێته‌وه. دواتر ئه‌و ئافره‌ته‌ی داوای له منداڵه‌كانی كردووه ئه‌و دوو به‌تانیه پێچراوه فڕێ بده‌نه شوێنێكی تایبه‌ت به پاشماوه فڕێدراوه‌كان له نزیك ماڵه‌كه‌یان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت چی له‌ناو ئه‌و به‌تانیانه هه‌یه و ئه‌وانیش وایانزانیوه زبڵ و خاشاكه و نه‌یانزانیوه پارچه‌كانی ته‌مری باوكیانه.
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 12 كاتژمێر مانه‌وه‌ی پارچه‌ی لاشه‌ی پیاوه‌كه به فڕێدراوی، ئه‌و رێبوارانه‌ی به‌لای پاشماوه‌كاندا چوونه زانیویانه كه ته‌رمی كه‌سێكه له‌ناو به‌تانییه‌كان پێچراوه و پۆلیسیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
H.B