عەبدولحەکیم خەسرەو: هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك ده‌رماڵه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
د. عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێداچوونه‌وه به ده‌رماڵه‌كان ده‌كرێت و هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك ده‌رماڵه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، پێداچوونه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ش به مانای بڕینی ده‌رماڵه نییه، به‌ڵكو یه‌كخستنه‌وه‌یه و جیاوازی له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان ناهێڵێت.
د. عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون گوتی: "هه‌ر فه‌مانبه‌رێكی حكومه‌تی هه‌رێم شایه‌نی ده‌رماڵه‌یه‌كه، ده‌بێت مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه، هه‌ندێك ده‌رماڵه‌ی جێگیر هه‌یه، ئه‌مه مافی خۆیه‌تی و نابڕدرێت، به‌شێك له‌و ده‌رماڵانه‌ش ناجێگیرن، په‌یوه‌سته به‌و كارانه‌ی ده‌یكات، بۆیه وه‌كو بنه‌ما، هیچ فه‌رمانبه‌رێكی حكومی به‌بێ ده‌رماڵه نابێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و شایسته‌بوونه‌ی كه هه‌یه‌تی".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی تیبینی كرابوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان، له مادده‌ی 5ی یاسای چاكسازی، به‌پرسیاریه‌تی خستووه‌ته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌ماڵه‌كان رێكبخاته‌وه، له‌سه‌ر پره‌نسیپی دادپه‌روه‌ری و شایسته‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان خۆیان له ناو فه‌رمانگه‌كان گله‌ییان هه‌یه، كه خه‌ڵكێك ماندوو ده‌بێت و ده‌رماڵه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت و خه‌ڵكێكی دیكه به‌بێ ماندووبوون هه‌مان ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێت".
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون روونیكرده‌وه، ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی به یاسا رێكخرابوون، گشت ئه‌و ده‌رماڵانه به‌رده‌وام ده‌بن و رێكده‌خرێنه‌وه، كه له رێنمایی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان، بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێداچوونه‌وه به گشت به‌و ده‌رماڵانه ده‌كات، كه به رێگه‌ی یاسا خه‌رج كراون.
روونیشكرده‌وه، 26 نووسراوی تایبه‌ت به خه‌رجكردنی ده‌رماڵه له ساڵی 2008 له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه، كه یاسای ژماره 22ی ساڵی 2008 تایبه‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌رچووه، به‌پێی ئه‌و بنه‌مایه 26 بڕیار بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ركراوه، كه ده‌رماڵه خه‌رج بكرێت، به‌شێكیش له رێنماییه‌كان، وه‌زاره‌تی دارایی خۆی ده‌ركردووه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاساكه، به‌شێك له‌و رێنمایی و بڕیارانه په‌یوه‌ست بووه به بارودۆخێكی سیاسی و حاڵه‌تی تایبه‌ت، كه به‌بێ بوونی یاسا و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه، ئه‌مانه وه‌زاره‌تی دارایی پێداچوونه‌وه به رێنماییه‌كان ده‌كات.
عەبدولحەکیم خەسرەو ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كانی خۆی ده‌كات، وه‌زاره‌ته‌كانیش لایه‌نی جێبه‌جێكارن و لیژنه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان، لیژنه‌كان به پێی رێنماییه‌كانی به‌رده‌ست پێداچوونه‌وه به ده‌رماڵه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی ئیداری درووست بووه، كه هه‌رچه‌نده به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه، بۆ نموونه، نابێت كه‌سێك دووجار سوودمه‌ند بێت له بڕوانامه، كه ده‌رماڵه بۆ بڕوانامه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
ئاماژی به‌وه‌ش كرد، ده‌رماڵه ده‌بێت یه‌كبخێرێته‌وه، نابێت له نێوان دوو وه‌زاره‌ت جیاوازی هه‌بێت له خه‌رجكردنی ده‌رماڵه، هه‌روه‌ها له نێوان سه‌رۆكایه‌تییه‌كانیش رێكبخرێته‌وه، واتا نابێت دوو فه‌رمانبه‌ر له دوو وه‌زاره‌تی جیاواز، یه‌كێكیان ده‌رماڵه وه‌ربگرێت و ئه‌وه‌ی دیكه وه‌رینه‌گرێت، ئه‌مانه له‌چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ریدا رێكده‌خرێنه‌وه.
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون باس له‌وه كرد، به پێی یاسای چاكسازی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێداچوونه‌وه‌ی به رێنماییه‌كانی ده‌كات، هه‌رچه‌نده پێداچوونه‌وه به مانای بڕینی ده‌رماڵه نییه، به‌ڵكو یه‌كخستنه‌وه‌یه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریش پێداچوونه‌وه به رێنماییه‌كانی خۆی ده‌كات، دیوانی چاودێری دارایی‌ش به‌رپرسیاریه‌تی به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان له‌سه‌ره.
سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان، گوتیشی: ده‌رماڵه بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رج ده‌كرێت، كه به فعلی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و شایسته‌ی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ن به پێی رێنمایی و یاسا، بۆ ده‌رماڵه‌ی ناجێگیریش، ئه‌و ده‌رماڵه‌یه، كه ره‌چاوی ده‌وامی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ده‌كرێت كه زیاتر له ئه‌ركی خۆی ده‌وام ده‌كات، ره‌چاوی تایبه‌ته‌مه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیش ده‌كرێت، ره‌نگه پێوست بكات به‌شێك له فه‌رمانگه‌كان ده‌رماڵه‌ی بۆ خه‌رج بكرێت، ئه‌مه له جێبه‌جێكردندا دادپه‌روه‌ری دروست ده‌بێت.
د. عەبدولحەکیم خەسرەو ئاشكرای كرد، له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌پێی یاسا ده‌رماڵه‌كان رێكخراوه و ده‌رماڵه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن، خه‌ڵك له وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه هه‌وڵی گواستنه‌وه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وه‌رده‌گیرێت، زیاتر له وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه، ده‌بێت ئه‌مه هاوتا بكرێت، هه‌رچه‌نده هه‌ر وه‌زاره‌تێك ده‌رماڵه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆ نموونه چاودێری دارایی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، وه‌زارتی خوێندنی باڵا له رووی زانستییه‌وه ده‌رماڵه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
له‌باره‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئاشكراشی كرد، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاووتوێی ئه‌مه ده‌كات، ده‌یه‌وێت به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پله به‌رزكردنه‌وه بكات، كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ میلاكی وه‌زارته‌كان و هیچ وه‌زارتێك فه‌رمانبه‌ری زیادی نه‌بێت و وه‌زاره‌تێكی دیكه پێویستی به فه‌رمانبه‌ر بێت، دوای ئه‌وه پله به‌رزكردنه‌وه به‌پێی پێویست ئه‌نجام ده‌درێت.
د.ی