لە هەولێر کەسێک بە تۆمەتی "رێگری"دەستگیرکرا

"پارە و موبایلی لە خەڵک سەندووە"
هێزەکانی پۆلیسی هەولێر لە کاتی ئەرکدا- ئەرشیف
هێزەکانی پۆلیسی هەولێر لە کاتی ئەرکدا- ئەرشیف

K24 - هەولێر

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێک بەتۆمەتی وەرگرتنی پارە و سەرانە لە هاووڵاتییەک دەستگیرکرا.

موقەدەم هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ا.م.ک) کە تەمەنی 25 ساڵە  و دانیشتووی گەڕەکی ئاری-یە، بە تۆمەتی رێگریکردن لە هاووڵاتییەک و ستاندنی پارە و مۆبایل و کەلوپەلی دیکەی کەسی لە کۆمەڵگەی شاخۆلان دەستگیر کرد".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر  راشیگەیاند "ئێستا تۆمەتبارەکە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (441) لە یاسای سزادان، راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".

وێنەی تۆمەتبار
وێنەی تۆمەتبار