ناکۆکی دەکەوێتە نێوان گرووپەکانی حەشدی شەعبی

سەرکردەکانی حەشد لە ماڵی ھادی عامری کۆبوونەتەوە
حەشدی شەعبی
حەشدی شەعبی

K24 - هەولێر

بەھۆی دەستگیرکردنی قاسم موسلیح، سەرکردەکانی حەشدی شەعبی رووبەڕووی یەکدی دەبنەوەو، ترسی ھەڵوەشانەوە دەکەوێتە ناو ئەو دەستەیە.

رۆژنامەی شەرقلولئەوسەت بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە ماڵی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بەڕێوەچووە، لەسەر دەستگیرکردنی قاسم موسلیح،و نمایشی سەربازی لە ناوچەی سەوز، هەروەها هەڵوێستەکانی کاردانەوەی دەستگیرکردنی ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی کێشە کەوتووەتە نێوان سەرکردەکانی حەشد.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بەشێک لە سەرکردەکانی حەشد رایانگەیاندووە "ئەو ھەڵوێستانە پێشێلکردنی سەروەری  دەوڵەتی عێراق و یاسان و، دەبێتە پاشخانێکی خراپ بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەو دەستەیە کە لە ساڵی 2014ەوە لە فراوانبوون دابووە".

ھاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق، بە ھەمان رۆژنامەی گوتووە "قاسم موسلیح کە لەژێر لێکۆڵینەوەی دەسەڵاتی دادوەریدایە، ناوی چەند کەسێکی دیکەی ئاشکرا کردووە، کە لەنێو حەشدی شەعبیدان و، تێوەگلاون لە کوشتن و رفاندنی چالاکانی مەدەنی و خۆپێشاندەران".