ژنە چالاکوانێک: سووڕی مانگانە حاڵەتێکی سرووشتییە نابێ وەکو نەخۆشی پێناسە بکرێت

"تائێستا زۆربەی سەنتەر و رێکخراوەکانی بواری ژنان بە هەستیارییەوە باسی ئەو بابەتە دەکەن"
ژیلا موستەئجێر، چالاکوانی بواری ژنان
ژیلا موستەئجێر، چالاکوانی بواری ژنان

K24 – هەولێر

ژنە چالاکوانێکی بواری ژنان لە هەولێر، بابەتێک لەسەر سووڕی مانگانە دەورژێنێت و دەڵێ "سووڕی مانگانە حاڵەتێکی سرووشتییە وەکو نەخۆشی پێناسەی مەکەن، هەموو مانگێک ئەم حاڵەتە سرووشتییە روودەدات و خوێنمان لێدەڕوا، لەوانەیە جلەکانمان پەڵەی خوێنی پێوە دیار بێت، ئەمە مایەی شەرم نییە".

ژیلا موستەئجێر، یەکێکە لە چالاکوانانی بواری ژنان و دانیشتووی هەولێرە، ئەو بە کوردستان24ی گوت: "ساڵانە لە رۆژی 28ی ئایار لە جیهان چالاکی جۆراوجۆر بۆ هۆشیارکردنەوەی کچان و ژنان لەبارەی سووڕی مانگانە ئەنجامدەدرێن، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی یەکەم جار دەچنە ئەو حاڵەتە ترسیان نەبێت، هەمیش بە کەرەستەی گونجا و تەندروستی خۆیان پاک بکەنەوە".

گوتیشی: "من ئەمساڵ ویستم بەشێوەیەکی جیاوازتر لە سۆشیال میدیا ئەو بابەتە بورژێنم، بە وێنەی خۆم و بەرزکردنەوەی چەند درووشمێکم لەبارەی سووڕی مانگانە دەرکەوم، بۆ ئەوەی بە هەموو ژنان بڵێم، سووڕی مانگانە نەخۆشی نییە و حاڵەتێکی سرووشتییە، مایەی شەرم نییە، ئێمە ژنەکان بەهۆی گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکانمان خوێنمان لێدەڕوات، لەوانەیە توڕە بین، پێویستمان بە کەرەستەی تەندروست و خاوێنکەرەوەی تایبەت هەیە، تا بتوانین خۆمان بە خاوێنی بپارێزین، کڕین و هەڵگرتنی کەرەستەی خاوێنکەرەوە، با ئەم حاڵەتە وەکو کارێکی شەرم پێناسە نەکرێت".

ژیلا، ئاماژەی بەوەشکرد: "کاتێک ئەو بابەتەم ورژاند زۆر لە ژنان پشتگریان کردم، بەشێکیان یادەورییە تاڵەکانیان بەهۆی شەرم لەناو کۆمەڵگە لە کاتی سووڕی مانگانە باس دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو: "تائێستا رێکخراو و سەنتەرەکانی ژنان و ئافرەتان و خانمان لە هەرێمی کوردستان، وەک پێویست قسەیان لەسەر ئەم جۆرە بابەتە نەکردووە، پێیانوایە پرسێکی هەستیارە و نابێ بورژێنرێ، بۆیە من نەمویست بە هەماهەنگی لەگەڵ هیچ سەنتەر و رێکخراوێک ئەم کارە بکەم و بە تەنیا ورژاندومە".

ژیلا موستەئجێر، چالاکوانان بواری ژنان
ژیلا موستەئجێر، چالاکوانی بواری ژنان
ژیلا موستەئجێر، چالاکوانان بواری ژنان
ژیلا موستەئجێر، چالاکوانی بواری ژنان
ژیلا موستەئجێر، چالاکوانان بواری ژنان
ژیلا موستەئجێر، چالاکوانی بواری ژنان
ژیلا موستەئجێر، چالاکوانان بواری ژنان
ژیلا موستەئجێر، چالاکوانی بواری ژنان
ژیلا موستەئجێر، چالاکوانان بواری ژنان
ژیلا موستەئجێر، چالاکوانی بواری ژنان