عه‌لى خامنه‌یى چه‌ند كاندیدێك بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار دوور ده‌خاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له ترسی به‌شدارینه‌كردنى خه‌ڵكى ئێران له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تى وڵات، عه‌لى خامنه‌یى، رابه‌ری ئێران چه‌ند كاندیدێك بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار دوور ده‌خاته‌وه، كه له مانگى داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تى ئێران، به‌ڵێنى باشتركردنى بارودۆخى ئابووری به‌خه‌ڵك ده‌ده‌ن، له‌و باره‌یه‌وه "موحسین ره‌زایی"، به‌ربژێر بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئێران به‌ڵێنى به 40 ملیۆن ئێرانى دا، كه مانگانه 450 هه‌زار توومه‌نیان پێ ببه‌خشێت، له به‌رامبه‌ردا "ئه‌میر حوسێن قازیزاده"، بانگه‌شه‌ى پێدانى 500 ملیۆن توومه‌نى داوه به‌گه‌نجان وه‌ك قه‌رزى كار.
به پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌مانه، "ئیبراهیم ره‌ئیسى"، كاندیدی سه‌رۆكایه‌تى كۆماری ئیسلامى ئێران داواى كرد، كه پێویسته ئابوورى وڵات به ته‌واوه‌تى بدرێته كه‌رتى تایبه‌ت، "عه‌لى ره‌زا زاكان"یش كه به‌ربژێره بۆ سه‌رۆكایه‌تى رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ببمه سه‌رۆكى ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌م سزاكانى ئابووری سه‌ر ئێران لاببه‌م.
له‌لایه‌كى دیكه "عه‌لى خامنه‌یى"، رابه‌رى باڵاى شۆڕشی ئیسلامى ئێران پشتیوانى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى داڕشتنه‌وه‌ى ده‌ستوورى كرد، به دوورخستنه‌وه‌ى چه‌ند به‌ربژێرێكى به‌رچاوى هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، كه بڕیاره له 18ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى ئێران له زارى "عه‌لى خامنه‌یی" بڵاویكرده‌وه، به‌پێى ئه‌و چاكسازییانه‌ى كه ئه‌نجومه‌نى داڕشتنه‌وه‌ى ده‌ستوور بڕیاری له‌سه‌رداوه، سوپاسی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه ده‌كات، كه رێز له بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى داڕشتنه‌وه‌ى ده‌ستوور ده‌گرن.
ئه‌نجومه‌نى داڕشتنه‌وه‌ى ده‌ستوورى ئێران بڕیارى له‌سه‌ر حه‌وت كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌ركرد، له‌نێو دوورخراوه‌كانیش "عه‌لى لاریجانى" سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى شورا و راوێژكارى خامنه‌یى، هه‌روه‌ها "مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد" له ره‌وتى پارێزگاران و "ئیسحاق جیهانگیری" جێگری یه‌كه‌مى روحانى، بۆ ئه‌وه‌ى رێگاكه بۆ "ئیبراهیم ره‌ئیسى" خۆشبكرێت بۆ سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تى ئێران، له كاتێكدا "عه‌لى خامنه‌یى پشتیوانی لێ ده‌كات.