سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە ئاهەنگێکی نهێنیدا هاوسەرگیری كرد
K24 - هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ئاهەنگێکی نهێنیدا هاوسەرگیری لەگەڵ "کاری سیمۆندز"ی دەستگیرانیدا دەکات.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، کە "بۆریس جۆنسن"ی تەمەن 56 ساڵ، لە کڵێسا‌ی "ویستمنستەر" و بە ئامادەبووانی کەسوکار و هاوڕێ نزیکەکانی، كه ته‌نیا 30 كه‌س ئاماده بوون، لە ئاهەنگێکی نهێندا هاوسەرگیری لەگەڵ "کاری سیمۆندز"ی تەمەن 33 ساڵاندا کردووە.
جۆنسن و سیمۆندز لە ساڵی 2019ـەوە هاوڕێی یەکترن و منداڵیکیان هەیە، "جۆنسن" دەبێتە دووەم سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، کە لە ماوەی وەرگرتنی پۆستەکەیدا هاوسەرگیری کردبێت.
ئه‌م هاوسه‌رگرییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ده‌بێته سێیه‌م هاوسه‌رگیری له ژیانیدا و 4 منداڵیشی له هاوسه‌ری یه‌كه‌می "مارینا ویله‌ر"ی پارێزه‌ر هه‌یه و له ساڵی 2018ه‌وه جابوونه‌ته‌وه.
د.ی