ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەوه بۆ هاووڵاتیان
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره، هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه، تاكو ئێستا هیچ رێنماییه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌ج ده‌رنه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارینامه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی ئایار/ مایۆی 2021 بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به پەرۆشه‌وه بۆ پڕۆسەکە لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی لەسەر ھێڵن بۆ زانینی دوایین بڕیارەکان و دەستکردن بەڕێکارەکان بۆ حاجیانی ھەرێم.
له ئاگادارینامه‌كه‌دا هاتووه، داوا له هاووڵاتیان كراوه به هه‌ندێك رێكلام و پرۆپاگه‌نده‌ی حه‌جی بازرگانی باوه‌ڕ نه‌كه‌ن و ده‌ڵێت: "كه هه‌ندێكجار له رێگه‌ی هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان و سۆشیال میدیا، رێكلامی به‌شێك له كۆمپانیاكان ده‌بینرێ بۆ ئه‌نجامدانی حه‌جی بازرگانی و داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن خۆیان ناونووس بكه‌ن، به‌ڵام لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین پڕۆسەی فەریزەی حەج تەنیا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتییەوە دەبێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه داوا له كۆمپانیاكانیش ده‌كات، رێكلامه‌كانیان رابگرن و له‌و كاره دووربكه‌ونه‌وه، "بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی و کارگێریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".
د.ی