میسر بووه‌ته براوه‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل – غه‌ززه
K24 – هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕى دوێتچه‌ڤێله‌ی ئه‌ڵمانى بڵاویكرده‌وه، گرژییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى نێوانى حه‌ماس و ئیسرائیل، رۆڵ و كاریگه‌رى قاهیره‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نیشاندا، كاتێك به سه‌ركه‌وتوویی ئیداره‌ى ئه‌م قه‌یرانه‌ى كرد.
سایته‌كه بڵاویشیكرده‌وه، كاریگه‌رى و هێزى میسر له ناوچه‌كه واى له حه‌ماس و ئیسرائیل كرد ئه‌مجاره زیاتر له‌یه‌كدی نزیك ببنه‌وه‌و ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هه‌وڵه سه‌ركه‌وتووه‌كانى قاهیره له نێوه‌ندگیری جه‌نگى (حه‌ماس-ئیسرائیل)، رۆڵى كاراى هه‌رێمایه‌تی میسری له ناوچه‌كه دووباره نیشاندا، به‌تایبه‌ت ئه‌م خوله به‌هێزه‌ى جه‌نگ ، كه زۆر به چڕى هه‌ردوو لا رووبه‌ڕووى یه‌كدی بوونه‌وه.
له‌لایه‌كیدیكه‌وه، جابی ئه‌شكنازى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل به فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت گه‌یشته قاهیره، له‌وێ به‌رپرسه باڵاكانى میسرى بینى و قسه‌و باسی له‌باره‌ى دواین پێشهاتى ئاگر به‌ست كرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا عه‌باس كامل سه‌رۆكى هه‌واڵگری میسر گه‌یشته فه‌ڵه‌ستین بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته و گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندى ئیسرائیل و حه‌ماس.
شه‌ڕی غه‌ززه - ئیسرائیل، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌ستیپێكرد و 11 رۆژی خایاند و له ئاكامدا زیاتر له 250 فه‌له‌ستینی كوژران و زیاتر له 1600 كه‌سیش بریندار بوون و له به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌یه‌ك ئیسرائیلی كوژران و بریندار بوون.