وڵاتێكی ئه‌وروپایی باڵیۆزخانه‌ی له دیمه‌شق ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی قوبرس گه‌ڕایه‌وه بۆ دیمه‌شق، ئه‌مه‌ش به‌یه‌كه‌م وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ژمار ده‌كرێت باڵیۆزخانه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سووریا.
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی سووریا، گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكاری كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی قوبرس له سووریا، سیڤاك ئاڤیدیسیان واژوو كرد به‌وه‌ی بینایه‌ك به كرێ بده‌ن به باڵیۆزخانه‌كه.
سه‌ندیكاكه راشیگه‌یاندووه، وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ست ده‌كه‌ن به گه‌ڕانه‌وه بۆ سووریا و سه‌ره‌تا قوبرس هه‌نگاوی ناوه.
وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سووریا له 2011 دا سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه‌كانیان له سووریا داخست و ته‌نیا چیك ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نه‌نا.