دەست بەسەر ژمارەیەک مووشەک داگیرا
K24 - کەرکووک
ژمارەیەک مووشەکی گراد لە سنووری گوندی دارەمان- عەسار لە سنووری ناحیەی شوان دەستیان بەسەر داگیرا، کە بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی پردێ ئامادەکرابوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، مووشەکەکان لەنێوان گوندەکانی دارەمان و حەسار بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئامادەکرابوون، بەڵام بەر لە ئەنجامدانی کردەکە زانیاری گەیشتووەتە دەست هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ناوچەکە، کە نەیویست ناوی بنووسرێت، هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاستکردەوە و گوتی "ئەو مووشەکانە بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنووری پردێ ئامادە کرابوون، بەڵام پێش ئەوەی کردەکە ئەنجامبدرێت ئاشکرا کران".
لەلایەکی دیکە شوان سەدایی، بەڕێوەبەری ناحیەی شوان هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاستکردەوە.