نیشانه‌كانی كۆرۆنای درێژخایه‌ن چین؟
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "بزنس ئینسایده‌ر"، دوای تووشبوون به كۆرۆنا و چه‌ند مانگێگ دواتر نیشانه‌كانی كۆرۆنای درێژخایه‌ن ده‌رده‌كه‌ون، هه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌ی زانستی له‌به‌ر ده‌ست نییه بۆ هۆكاره‌كه‌ی، به‌ڵام چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌ن، كه كۆرۆنای درێژخایه‌ن تۆماركراوه به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك.
مه‌به‌ست له كۆرۆنای درێژخایه‌ن، به‌رده‌وامی نیشانه‌كانی كۆرۆنایه، ته‌نانه‌ت دوای چه‌ند مانگێكیش، به‌گوێره‌ی توێژنه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانیش، له هه‌ر 10 تووشبووی كۆرۆنا، یه‌كێكیان تووشی نیشانه درێخایه‌كانی كۆرۆنا ده‌بێت، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی زانكۆی واشنتن، له هه‌ر سێ كه‌سێك، یه‌كێك تووشی كۆرۆنای درێژخایه‌ن ده‌بێت.
دكتۆر زیاد عه‌لی، زانای په‌تا و سه‌رۆكی توێژنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری "سانت لویز" روونیكرده‌وه، ئه‌م نیشانانه‌ی كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ده‌بێت.
گوتیشی: "هێشتا دیار نییه، ئه‌و نیشانانه به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌یه، یان له ئه‌نجامی ماندووبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگرییه".
له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچوونی پسپۆڕان و توێژینه‌وه‌كانی به‌رده‌ست، ماڵپه‌ڕه‌كه ژماره‌یه‌ك نیشانه‌ی دیاركردووه، كه به نیشانه‌كانی كۆرۆنای درێژخایه‌ن ناسراوه.
گێژبوون
به‌گوێره‌ی 51 توێژنه‌وه‌ی درێژخایه‌ن كه له‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا كراوه، له كۆی 5 كه‌س یه‌كێكیان تووشی گێژبوون ده‌بن، ئه‌مه‌ش دوای 6 مانگ تووشبوونیان به كۆرۆنا.
گێژبوون حاڵه‌تێكه، کار دەکاتە سەر توانای مرۆڤ لە بیرکردنەوە و ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆری رۆژانە، ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن، وا هەست دەكه‌ن مێشکیان روون نییە و وەک ئەوەی لە تەمدا نوقم بووبن.
ماندووبوون و داهێزران
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له چین كراوه، له هه‌ر 10 چاره‌سه‌ربوویه‌كی كۆرۆنا، 6 كه‌سیان بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه و تووشی داهێزرانی ماسوولكه‌كان بوون دوای 6 مانگ، له حاڵه‌ته‌كاندا ئاماژه به‌وه كراوه، كه هه‌ست به ماندووبوونێكی زۆر ده‌كه‌ن.
كێشه‌ی خه‌وتن
هه‌ر یه‌كێك له كۆی 5 تووشبووی كۆرۆنا، كه چاكبوونه‌ته‌وه، دوای 6 مانگ هه‌ستیان به‌وه كردووه، كه به زه‌حمه‌ت خه‌ویان لێده‌كه‌وێت، به‌گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌ی 51 توێژینه‌وه‌كه.
هه‌ناسه‌ته‌نگی و كۆكه
هه‌ناسه‌ته‌نگی و كۆكه‌ی به‌رده‌وام یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشبووانی كۆرۆنایه كه له مانگی یه‌كه‌م تا شه‌شه‌م مانگ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر زیاتر 73 هه‌زار كه‌س كراوه.
كێشه‌ی دڵ
حاڵه‌تی دڵه‌كوته و لێدانی ناڕێكی دڵ، یه‌كێك له حاڵه‌ته باوه‌كانی تووشبووانی كۆرۆنایه، كه چاكبوونه‌ته‌وه، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كاروباری جه‌نگاوه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، چاره‌سه‌كراوانی كۆرۆنا، زیاتر مه‌ترسی تووشبوونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ و گیرانی ده‌ماره‌كانی دڵ هه‌یه، دوای شه‌ش مانگ، تێبینی ئه‌وه‌ش كراوه، هه‌ندێك حاڵه‌ت دڵ تووشی ئاوسان بووه.
كاریگه‌رییه‌كانی مێشك و حاڵه‌ته ده‌روونییه‌كان
یه‌ك له‌سه‌ر سێی چاره‌سه‌كراوان، دوای 6 مانگ هه‌ندێك حاڵه‌تی ماندووبوون و كاریگه‌رییه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی هه‌ستی پێكراوه.
له‌ده‌ستدانی بۆنكردن
ئه‌وانه‌ی هه‌ستی بۆنكردنیان له‌ده‌ستداوه به‌هۆی تووشبوونیان به كۆرۆنا، یه‌ك له‌سه‌ر سێیان ئه‌و هه‌سته‌یان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه تا دوو مانگ یان زیاتر.
سكچوون و ئاره‌زوونه‌كردن بۆ خواردن
له توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له چین كراوه، ده‌ركه‌وت، (40%)ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كۆرۆنا كه بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه دوای 3 مانگ تووشی كێشه‌ی رێخۆڵه بوون، كه ئاره‌زووكردنی خواردنیان نه‌ماوه و تووشی سكچوونیش بوون.
هه‌ستیاری پێست و هه‌ڵوه‌رینی قژ
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كاروباری جه‌نگاوه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وانه‌ی له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه تووشی هه‌ستیاری پێسبوون دوای شه‌ش مانگ، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌كی چینش ئاشكرای كردووه، كه (22%)ی ئه‌وانه‌ی له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، دوای شه‌ش مانگ تووشی قژ هه‌ڵوه‌رین بوون.
ئازاری سینگ و ماسولكه و ئه‌ژنۆ
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا له باره‌ی كۆرۆنای درێژخایه‌ن، 7 كه‌س له كۆی 10 تووشبووی كۆرۆنا، كه چاكبوونه‌وه، نیشانه‌كانی ئازاری سینگ و ماسولكه و ئه‌ژنۆ بوونه، دوای مانگێك له چاكبوونه‌وه‌یان له كۆرۆنا، ئه‌م ئازاره‌ش تا 7 مانگ درێژه‌ی كێشاوه.
شه‌كره
له‌و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر جه‌نگاوه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كراوه، (39%)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنای درێژخایه‌ن بوون، دوای 6 مانگ كێشه‌یان بۆ درووست بووه و تووشی نه‌خۆش شه‌كره‌ی درێژخایه‌ن بوون.
نه‌خۆشی گورچیله
ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، زیاتر له كه‌سانی دیكه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله هه‌یه، به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی بۆ جه‌نگاوه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كراوه.
گوێ زرنگانه‌وه و تێكچوونی سووڕی مانگانه
هه‌رچه‌نده له توێژینه‌وه‌كان باس نه‌كراوه، به‌ڵام چه‌ندین حاڵه‌تی تۆماركراوه، كه هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه‌ی له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، سووڕی مانگانه‌یان ناڕێك بووه و هه‌ستیان به‌وه كردووه، كه ده‌نگێك له گوێیان ده‌زرینگێته‌وه.
د.ی