ئۆتۆمبێلێك كه‌وته رووباری "به‌رزێوه"

K24 - هه‌ولێر:
موقه‌ده‌م "موحسین ته‌حسین"، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا- كرۆلا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ی ئایار/ مایۆی 2021، كه‌وته رووباری "به‌رزێوه"، كه ده‌كه‌وێته نێوان گوندی به‌رزێوه و جندیان، لە دەڤەری رواندز.
گوته‌بێژی هاتووچۆی سۆران روونیكرده‌وه، شوفێری ئۆتۆمبێلێك له جۆری تۆیۆتا كرۆلا به ناوی "ئه‌مین محه‌مه‌د سۆفی"، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بووه به رێنماییه‌كانی هاتووچۆ و به خێراییه‌كی زیاتر له‌وه‌ی رێگه‌ی پێدراوه، لێیخوڕیوه، كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و كه‌وتووه‌ته ناو رووبار، رووداوه‌كه‌ش بووه‌ته هۆی برینداربوونی خۆی، كه به‌ته‌نیا بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ناوچه‌كه پێچ و هه‌وراز و نشێوی زۆری تێدایه، هێمای هاتووچۆش هه‌ڵواسراوه، به‌ڵام هه‌ندێك له شوفێران سه‌ركێشی ده‌كه‌ن و بەهه‌ڵه تێدەپەڕن، بۆیه رووداوی له‌و شێوه‌یه رووده‌دات.

د.ی