چین رێگهى به هاوسهران دهدات منداڵى سێیهمیان لهدایك ببێت
K24 - ههولێر:
شی جی پینگ، سەرۆکی چین، بە مەبەستی رێکخستنەوەی سیاستەکانی کۆنترۆلی ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکە و رێگریکردن لە کەمبوونەوەی دەستی کار و ھاوکات زۆربوونی ژمارەی کەسانی بەساڵاچوو و پەککەوتوو، بڕیاری نوێی دا لهبارهی زیادبوونی ژمارهی لهدایكبوونی له ههر خێزانێك.
دواجار حکومەتی چین ناچاربوو چاوپۆشی لە ھەموو یاساکان بکات و بە فەرمی رایبگەیهنێت، لەمەودوا ھەر خێزانێک دەتوانێت ببێتە خاوەنی سێ منداڵ.
حکومەتی چین چل ساڵ پێش ئێستا بە مەبەستی رێگریکردن لە زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانەکەی بڕیارێکی دەرکرد، کە ھەر خێزانێکی چین تەنیا دەتوانێت ببێتە خاوەنی یەک منداڵ، ئەمەش بە یەکێک لە قورسترین یاساکانی کۆنترۆڵی ژمارەی دانیشتوان لە جیھاندا دادەنرا، بەڵام دوایی ساڵی 2016هوە ئەم یاسایەی چین کاریگەری نەرێنی زۆری لێکەوتەوە و ناچار بوون، کە کۆتایی بهو بڕیارهیان بھێنن، کەمبوونی ژمارەی لە دایکبوونی منداڵ، زۆربوونی ژمارەی کەسانی بەساڵاچوو لێکەوتەوه نەرێنیەکانی ئەم بڕیارەی چین بوون، لهگهڵ ئهوهش بووە ھۆی کەمبوونەوەی دەستی کاری پێویست لەو وڵاتە و مەترسی لە سەر گەشەی ئابوورییەکەی و ئاستی وەبەرھێنانی چین دروستکرد.
بە گوێرەی راپۆرتەکانی ناوەندی ئاماری چین، لە دوایی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا بارودۆخەکە خراپتر بوو، بە جۆرێک کە رێژەی لە دایکبوونی منداڵ لە ساڵی رابردوو لە چین، گەیشتووەتە (1.3%)، کە کەمترین ریژەیە لە ماوەی شەست ساڵی رابردوودا.
حکومەتی چین بە مەبەستی رێکخستنەوەی بارودۆخەکە و دروستکردنی ھاوسەنگی لە نێوان ژمارەی کەسانی گەنج و بەساڵاچوو، ئەم بڕیارە نوێیەی دەرکردووە، کە ھەر خیزانێکی چین دەتوانن ببنە خاوەنی 3 منداڵ، تاوەکو لە داھاتوودا تووشی کەمی دەستی کار نەبێتەوە، ئاستی بەرھەمھێنانی کەم نەبێتەوە و گەشەی ئابوورییەکەشی زیاتر بێت.