ئێران: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سعوودیه به‌ره‌و باشبوونه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌عید خه‌تیب زاده، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، گفتوگۆكانى نێوان ئێران و سعوودیه باشه و دانیشتنى گرنگ كراوه، بێ ئه‌وه‌ى شوێن و جۆری كۆبوونه‌وه‌كه باس بكرێت.
خه‌تیبزاده گوتى: گفتوگۆكان له كه‌ش و هه‌وایه‌كى زۆرباش به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌هیواین هه‌ردوولامان بگه‌ینه رێكه‌وتنێكى هاوبه‌ش.
له ساڵى 2016 خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه و نووسینگه دیپلۆماسییه‌كانى سعودیه له تاران، به‌م هۆیه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵاته تێكچوو.