ئه‌یاد عه‌للاوی: ئامۆژگارییه‌كانی من له گوێیه‌كی كازمی چوونه ژووره‌وه‌ی و له گوێیه‌كه‌ی دیكه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه

K24- هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق گوتی: "من چه‌ندین ئامۆژگاریم پێشكه‌ش به مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، به‌ڵام له گوێیه‌كی چوونه ژووره‌وه و له گوێیه‌كه‌ی دیكه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كازمی پاشخانێكی سیاسی به‌هێزی نییه، چونكه ئه‌و له بنه‌ڕه‌تدا میدیاكار بووه و دواتر ئیداره‌ی هه‌واڵگری عێراقی گرتووه‌ته ده‌ست، دواجاریش به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی تشرین بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستنیشان كرا"، روونیشی كرده‌وه، "كاتێك كازمی په‌یوه‌ندی به منه‌وه كرد، كه گرووپی "ره‌بع الله" وێنه‌ی ئه‌ویان دڕاند و به پێڵاو به‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی كه‌وتن".
ئه‌م گوتانه‌ی عه‌للاوی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سایتی "مه‌ربه‌د" هاتوون و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و له شوێنی كازمی بایه، راوێژی به زۆر كه‌سایه‌تی سیاسی و نیشتمانی ده‌كرد و گوێی بۆ قسه‌ی زۆرێك له یه‌كیتییه‌كان و سه‌ندیكاكان راده‌گرت، چونكه هیچ كه‌سێك نییه كه زانیاری له‌باره‌ی هه‌موو بابه‌ته‌كانه‌وه هه‌بێت، بۆیه پێویسته راویژ به كه‌سانی دیكه بكه‌ن".
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا عه‌للاوی گوتی: "كاتێك كازمی په‌یوه‌ندی پێوه كرد، كه گرووپی "ره‌بع الله" وێنه‌ی ئه‌ویان دڕاند و له‌به‌رچاوی هه‌موو لایه‌ك به‌پێلاو به‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی كه‌وتن"، دووپاتیشیكرده‌وه، "گرنگ ئه‌وه‌یه وڵات به‌ره‌و داڕووخان نه‌چێت" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كازمی به‌ڵێنی دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی هیشام هاشمی و به‌سزاگه‌یاندنیان دا، به‌ڵام دوای تێبپه‌ڕبوونی زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر كوشتنی هاشمیدا، هێشتا بكوژه‌كانی نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ی بكوژانی خۆپیشانده‌رانیش هێشتا ئازادن و نه‌دۆزراونه‌ته‌وه".
عه‌لاوی جه‌ختی كرده‌وه، كاتێك ئه‌و حكومه‌تی پێشووتری به‌ده‌سته‌وه بوو، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانانیشی هه‌بوو، وێڕای ئه‌مه‌ش "ژوورێكی سیاسی"ی له‌ناو حكومه‌ت پێكهێنابوو، كه هێزه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كانی دیكه و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و سڤیلی له‌خۆ گرتبوو، به مه‌به‌ستی تاوتویكردنی هه‌ر بڕیارێكی ستراتیژی به‌ر له‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بخاته روو. هه‌روه‌ك كورتكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له 6 كاتژمێره‌وه بۆ كاتژمیر و نیوێك و پێدانی ده‌سه‌ڵات به وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ده‌ركردنی هه‌ر بریارێك، بۆیه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "چه‌ند ئامۆژگاریه‌كمان به مسته‌فا كازمی دا، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی پێشوو وه‌رگرێت، به‌ڵام ئه‌و نه‌ك ته‌نیا گوێی پێ نه‌دا، به‌ڵكو له گوێیه‌كه‌وه چووه ژوورێ و له گوێیه‌كه‌ی دیكه‌ی هاته ده‌ره‌وه".
H.B