كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنی پرسی مامۆستایانی گرێبه‌ست و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان دواده‌خرێت
K24- هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی مامۆستایانی كردووه، عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن، پرسی مامۆستایانی وانه‌بێژ، سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست دوا ده‌خرێت.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری هۆكاری دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ش كه بڕیاره وه‌زیره په‌یوندیداره‌كانی حكومه‌ت تێیدا ئاماده بن، بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه له هه‌مان رۆژ (2/6/2021) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه و تیمی حكومه‌ت ناتوانێت له دانیشتنی په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌و پرسانه ئاماده بێت، بۆیه دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی دیكه دواخراوه.
هه‌روه‌ها دڵنیاییشی دایه مامۆستایان، كه دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌زووترین كات ئه‌نجام ده‌درێت و به ئه‌نجامی ئه‌رێنی ده‌گه‌ن.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان:
سڵاو و رێز مامۆستایانی خۆشەویست:
پرسیاری زۆر دەکرێت لەسەر دەنگۆی دواخستنی کۆبوونەوەی 2/6/2021ی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئالنگاریەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن و چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ، سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و فەرمانبەرانی گرێبەست، مەبەستمانە ھەموو لایەك ئەوە بزانن، کە لە ھەمان کات و لە ھەمان رۆژدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ھەیە، بۆیە لەو بەروارەدا تیمی حکومەت ناتوانێت لە کۆبونەوەی پەرلەمان ئامادەبێت، بەڵام دڵنیابن لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بە ئامادەبوونی نوێنەرتان، کۆبوونەوەی ھاوبەشمان لەگەڵ بەڕێزان وەزیرە په‌یوه‌ندیداره‌كان دەبێت و لە ئێستاوە کاری جددی لەسەر کەیسەکەتان دەکەین و پەنا بەخوا بە دەرئەنجامی باش ئەو قۆناغە سەختەش تێدەپەڕێنین.
بەھیوای گەیشتنتان بە مافە رەواکانتان...
عبدالسلام دۆلەمەری
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان
H.B