هەردوو وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم و عێراق داوا لە تورکیا دەکەن داربڕین لە ناوچە سنوورییەکان رابگرێت

راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و بە کارێکی "دوژمنکارانە" ناوی دەبەن
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

هەردوو وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمی کوردستان و عێراق داوا لە تورکیا دەکەن بڕینەوەى درەختەکانی دارستانە سنوورییەکانى دەڤەری بادینان رابگرێت.

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، هەردوو وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمی کوردستان و عێراق، داوایان لە حکومەتی تورکیا کردووە، بڕینەوەی درەختی دارستانەکانی سنووری بادینان رابگرێت، کە کارێکی دوژمنکارانەیە دژ بە مرۆڤایەتی و ژینگە، داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کراوە، هاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

پێشتریش، جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەرامبەر داربڕین و زیانگەیاندن بە سرووشتی هەرێمی کوردستان دەربڕیووە و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانیش، لیژنەیان بۆ لێکۆڵینەوە لە بڕینەوەى درەختی دارستانەکانی بادینان لەلایەن تورکیاوە پێکهێناوە.