به فه‌رمی بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌كی پێشووی گه‌ڕانده‌وه
ئێریک گارسیا، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاوە کرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئێریک گارسیا بەرگریکاری پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی چوار وەرز گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کرا و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی لەگەڵ بلاوگرانا 400 ملیۆن یۆرۆیە.
گارسیا کە پێگەیشتووی ئەکادیمیای لاماسیایە، له ته‌مه‌نی 16 ساڵ به به‌های یه‌ك ملیۆن و حه‌فتا هه‌زار یۆرۆ په‌یوه‌ندی به تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی مان سیتی كرد، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی مان سیتی ته‌نیا به‌شداریی له 35 یاریی كردووه و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مان سیتی كۆتایی هات و گه‌ڕایه‌وه بارسێلۆنا.