لوبنان له لێوارى داڕمانی ئابوورییه

K24 – هه‌ولێر:
بانكى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند، خراپى دۆخى ئابووری له لوبنان، به‌م نزیكانه وڵاته‌كه تووشى كاره‌ساتى گه‌وره ده‌كات.
له راپۆرتێكدا بانكى نێوده‌وڵه‌تی روونیكردووه‌ته‌وه، هیچ هیوایه‌ك نابینن بۆ چاكبوونى دۆخى خراپى ئابووری لوبنان، كه به یه‌كێك له خراپترین داڕمانه مێژووییه‌كان داده‌نرێت له ماوه‌ى 200 ساڵى رابردوو .
راپۆرته‌كه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى، په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ى سه‌ركرده سیاسییه‌كانى لوبنان ده‌كات، كه چه‌ند مانگێكه گفتوگۆیانه بۆ دروستكردنى حكوومه‌ت، كه ئه‌میش گرنگه بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى ئابووری.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، لوبنان له لێوارى كه‌وتنه، به‌شێوه‌یه‌ك دراوى نیشتیمانى ئه‌م وڵاته به رێژه‌ى %85 به‌های خۆی له‌ده‌ستداوه، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تى لوبنان ده‌رگاى زۆربه‌ى بانكه نیشتیمانییه‌كانى داخست، پێدانه‌وه‌ى قه‌رزى ده‌ره‌وه‌شى وه‌ستاند و ده‌ستیشى كردووه به‌چاپكردنى دراوى وڵاته‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى فراوان.