جوتیاران لە بەرهەمی ئەمساڵی گەنم رازی نین
K24 - هەولێر
له ده‌شتی هه‌ریر و باتاس وەرزی دروێنه‌ی گه‌نم دەستیپێکردووە، بەڵام به‌هۆی وشكه‌ساڵی و بڵاوبوونه‌وه‌ی سن و كیسه‌ڵه زۆربەی جوتیارانی ده‌ڤه‌ره‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌گوێره‌ی ئاماری به‌شی كشتوكاڵی هه‌ریر ساڵی رابردوو به‌رهه‌می جوتیاران 56 هه‌زار و 403 تۆن گه‌نم بووه، ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رووبه‌رێکی زیاتر داچێنراوه به‌ڵام به‌رهه‌مه‌کە دابه‌زیووه بۆ ته‌نها 40 هه‌زار تۆن گه‌نم، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه كه‌می بارانبارین كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كشتوكاڵی ناوچه‌كه هه‌بووه.
بەگوتەی جوتیارانی دەشتی هەریر و باتاس، كه‌می باران و سن و كیسه‌ڵه، وایكرد پێچه‌وانه‌ی ساڵانی دیكه جوتیاران زۆربه‌یان زیانیان به‌ربكه‌وێت، به‌شێكی زۆری گه‌نمه‌كان به‌هۆی كه‌می باران بارین باڵای نه‌كردووه یان گوڵه‌گه‌نمه‌كان تێنوویه‌تی له گه‌شه‌ی وه‌ستاندون، ئه‌مه‌ش رێژه‌ی به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵی دابه‌زاندووه.
نه‌جات مه‌حموود، جوتیارێکی دەشتی هەریر و باتاسە بە کوردستان24ی گوت: "ئەو گەنمەی ئاو درابێت بەرهەمەکەی باشترە لەوەی دیکە، هەروەها ئەوەی لە زەوی وەردیش چێنراوە تا رادەیەک باشترە، بەڵام ئەو گەنمەی درەنگ داچێنران چونکە باران کەم باریوە بەرهەمی زۆر خراپە".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رمانی دژه سن و كێسه‌ڵه‌ی به‌سه‌ر جوتیارانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا دابه‌شكردووە، هه‌نگاویشی نا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری كه‌مبارانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ك جوتیاران زیانیان به‌ركه‌وت.
به‌گوێره‌ی ئاماری کشتوکاڵی هەریر، به‌راورد به ساڵێ رابردوو، ئه‌مساڵ (1236) دۆنم زه‌وی زیاتر له ساڵی رابردوو داچێنراوه، به‌ڵام بڕی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌مساڵ (16403)تۆن گه‌نم كه‌متره به‌راورد بە ساڵی رابردوو.