پێشمەرگە و هاوپەیمانان گورزێکی کوشندە لە داعش دەدەن

ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆ سەر داعش ئەنجامدا
دیمەنەکانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆ سەر چەکدارانی داعش
دیمەنەکانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆ سەر چەکدارانی داعش

K24 - گەرمیان

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە نزیک خورماتوو، گورزێکی کوشندەیان لە داعش دا و ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران.

هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24، رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆ سەر چەند حەشارگەیەکی داعش، لە نزیک گوندی داودە-ی سەر بە قەزای خورماتوو 8 چەکداری داعش کوژران و دوو ئۆتۆمبێل و دوو ماتۆڕسکیلیش سووتاون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، فڕۆکە و هێلیکۆپتەری جەنگیش بەکارهێنراوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە دێت، ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە و چەند جارێکیش پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان داوە.