سلێمانی.. ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 3 تۆن توتنی به‌سه‌رچووی نێرگه‌له‌دا گیرا
K24 - هه‌ولێر:
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 رایگه‌یاند، لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان له یه‌كێك له كۆگاكان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بڕی (3) تۆن و (450)كگم توتن (معسل)ی نێرگه‌له، كه ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رچووه و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه به كافتریاكانی سلێمانی بفرۆشێت.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشكرای كرد، له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان، پشكنینی ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نییانه‌ی رۆژانه له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌ی كۆگاكان له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی له كۆگایه‌كدا ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (3) تۆن و (450) كگم توتن (معسل)ی به‌سه‌رچووی نێرگه‌له‌دا گرت.
گوتیشی: خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه ئه‌و توتنه خراپبووه ماوه به‌سه‌رچووه به كافتریاكانی شاری سلێمانی بفرۆشێت و ساغی بكاته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه كێشانی نێرگه‌له له رووی ته‌ندروستییه‌وه زیانی چه‌ند هێنده‌ی جگه‌ره‌یه، ئه‌گه‌ر پێداویستییه‌كانیشی به‌سه‌رچووبن، یان خراپ بووبن؛ ئه‌وا زیانه‌كه‌ی چه‌ند به‌رامبه‌ره.
دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و توتنه به‌سه‌رچووه، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه، كه‌لوپه‌له‌كه له‌ناوبراوه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
د.ی