كابینهی نۆیهم بهڵێنهكهی بردهسهر و خزمهتگوزاری دهگهیهنێته زهوییهكانی 8ی حهسارۆك
K24- ههولێر:
سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر دەستی بەوەرگرتنی مامەڵەی ھاووڵاتیان کرد، بۆ رێگەپێدان بە دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی 8ی حەسارۆك، رۆژانە لە فەرمانگەی 8ی حەسارۆك مامەڵەی ھاووڵاتیان وەردەگیرێت، سەرۆکی شارەوانی چواریش داوا لە ھاووڵاتیان دەکات، ھیچ پارچە زەویەکی 8ی حەسارۆك دابەشی دوو نەکەن، دەشڵێت: لەم نزیکانە دەست بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو گەڕەکە دەکەن.
یەکەم ھاووڵاتی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی رێگەپێدان بە دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی 8ی حەسارۆك دێتە فەرمانگەی خزمەتگوزاری ئەو گەڕەکە، لێرە سیستەمی یەك پەنجەرە پەیڕەو دەکرێت، لە ماوەی 5 خولەکدا مامەڵەی ھەر ھاووڵاتیەك تەواو دەکەن، "داستان فهرهیدون" وەك یەکەم کەس مۆڵەتەکەی وەرگرت و سوپاسی سەرۆکی حکومەت دەکات، بۆ ئەو کارە گەورەیەی بۆ شاری ھەولێر کردوویهتی.
لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕم، مۆڵەت دەدرێت بە خاوەن زەوییەکان، رۆژانە لە کاتژمێر 8:30 خولهكی بەیانی تا 2:00ی دوای نیوەڕۆ مامەڵەی ھاووڵاتیان وەردەگیرێت، بەپێی ئەو مەرجانەی لە فۆڕمەکە دیاریکراون، "نیاز ساڵح" سەرۆکی شارەوانی 4 ئاشكرای كرد، بە ھیچ شێوەیەك رێگەپێدان بە دروستکردنی خانوو لەسەر زەویەك نادەن کە دابەشی دوو کرابێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئەو گەڕەکەی کرد و بەڵێنی دا بە ھەموو توانایانەوە کار بۆ جێبەجێکردنی داواکانیان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بەو گەڕەکە بکەن، بۆ ئهو مهبهستهش وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای ھەولێری راسپارد، بهر له چەند رۆژێکیش فەرمانگەی خزمەتگوزاریی گەڕەکی 8ـی حەسارۆك کرایەوە و ئەمڕۆش مامەڵەی وەرگرتنی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو لە زەوییەکانی ئەو گەڕەکە دەستی پێ کرد.
د.ی