یازده‌یه‌مین سه‌رۆكى ئیسرائیل دیاریكرا
K24 – هەولێر
كنێستی ئیسرائیل، ئیسحاق هرستوگى وه‌ك سه‌رۆكى ئیسرائیل، له جێى رووفین ریفڵین، ده‌ستنیشانكرد.
كنێستی ئیسرائیل رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له ئیسحاق هرستوگ و مه‌ریام پیرتس ركابه‌رى یه‌كتر بوون بۆ جێنشینى ریفڵیننى سه‌رۆكى ئیسرائیل، كه هه‌ردوو كاندید، ئه‌ندامى كنێستی ئیسرائیلن.
به‌م پێیه هرستوگى ته‌مه‌نى 60 ساڵ، وه‌ك یازده‌مین سه‌رۆكى ئیسرائیل ده‌ستنیشانكرا و بووه جێگره‌وه‌ى ریفڵین، كه له 2014ه‌وه وه‌ك سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى عیبرى ده‌ستبه‌كاره.
كنێستی ئیسرائیل بڵاویشىكرده‌وه، له كۆی 120 ئه‌ندامی كنێست، 87 ئه‌ندام ده‌نگیان به هیرتسوگ دا.
سه‌رۆكى داهاتووى ئیسرائیل له 9ى مانگى داهاتوو ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، بۆ ماوه‌ى حه‌وت ساڵیش به‌رده‌وام ده‌بێت، ناوبراو كوڕى "حایم هرستوگ 1983-1993" سه‌رۆكى شه‌شه‌مى ئه‌و وڵاته‌یه، چه‌ندین پۆستى گه‌وره‌ى له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌بردووه.
جێى باسه به پێى ده‌ستوورى ئیسرائیل، سه‌رۆك كۆمار پۆستێكى ره‌مزیه، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌وڵه‌ت له ژێر ده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیرانه.