شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان لە‌گە‌ڵ دە‌ستە‌ی سیاسی رە‌وتی سە‌دری كۆبووەوه‌

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بۆ‌ رە‌وتی سە‌در: دە‌بێت هەوڵ بدەین کێشەکان لەعێراق و لە‌ هەرێمی کوردستانیش پێکەوە چارەسەر بکەین
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/6/2021 لەشارى بەغدا، شاندی باڵاى حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران سەردانی دەستەى سیاسی رەوتی سەدری کرد و لەلایەن نەسار روبەیعی و ژمارەیەك سەرکردەى باڵاى دەستەکەوە پێشوازیان لێكرا.

لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرا و جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران سوپاسی کردن، کە لەکاتی پەسەندکردنی بودجەى له‌ ساڵى 2021ى فیدراڵی هاوکاربوون تا لەگەڵ لایەنەکان و لەناو ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق رێکەوتن لەبارەى یاساى بودجە بکرێت.

گوتیشی: کێشەى بەغدا کێشەى ئێمەشە و بێگومان کێشەى هەرێمی کوردستانیش کێشەى عێراقە، بۆیە دەبێ هەوڵ بدەین کێشەکان لەعێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە چارەسەر بکەین.

لەبەرامبەردا نەسار روبەیعی سوپاسی هەوڵەکانی جێگیری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندی باڵاى دانوستانکارى حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بۆ نزیککردنەوەى راوبۆچوونی لایەنەکان سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، بەتایبەتی پرسی بودجە.

هه‌روه‌ها رایگەیاند، پەسەندکردنی بودجە بەو شێوازە، زەمینەسازی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیكه‌ش ده‌كات.

هیواشی خواست هەمیشە نزیکبوونەوە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هەبێت، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان بەشێوەیەکى گشتی.

H.B