له خۆپیشاندانه‌كانى منبج شه‌ش كه‌س كوژران
K24 – هەولێر:
ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانى دانیشتوانى شارى منبج و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى، كه به هۆكارى خراپى ره‌وشى ئابوورى و سه‌پاندنى "سه‌ربازیكردنى ئیلزامى" خه‌ڵكى ناوچه‌كه دژى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات، ده‌ستیپێكرد.
له شارى منبجى رۆژهه‌ڵاتی سووریا خۆپیشاندان دژى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات سه‌ریهه‌ڵدا، به‌هۆى بڕیارى"سه‌ربازیكردنى ئیلزامى" كه ئیداره‌ى خۆجێیه‌تى ئه‌م شاره به‌سه‌ر دانیشتووانه‌كه‌ى سه‌پاندوویانه.
وێڕاى خراپى بارودۆخى ئابوورى ئه‌و ناوچه‌یه، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات كه له باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا باڵاده‌ستن، بڕیارى "سه‌ربازیكردنى ئیلزامى"یان به‌سه‌ر خه‌ڵكى ناوچه‌كه سه‌پاندووه، به‌م هۆیه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌و ناوچه‌یه ده‌ستىپێكردووه، له‌مباره‌وه روانگه‌ى سووری بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى خۆپیشاندانه‌كان 6 كه‌س كوژراون، بۆ كپكردن و نه‌هێشتنى خۆپیشاندان، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى راگه‌یاندووه.
بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان "سه‌ركرده سیاسییه‌كانى منبج" و "بنه‌ماڵه و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه" كراوه و له‌مباره‌وه بڕیاردرا كه "سه‌ربازیكردنى ئیلزامى" رابگیرێت، هه‌موو ده‌ستگیركراوه‌كانى خۆپیشاندانیش ئازاد بكرێن.
جێى باسه هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له 2016ه‌وه منبجیان له ژێر ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش وه‌رگرتووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مه ئه‌نجوومه‌نێكى سه‌ربازى ئه‌و شاره به‌ڕێوه ده‌بات.
نیكۆڵاس هیراس له په‌یمانگه‌ى "نیولاینز" رایگه‌یاندووه: ئیداره‌ى سه‌ربازى شارى منبج له ئێستادا تووشى داڕمانى ئابووری سیاسی هاتووه، كه هۆكاره بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ى شانه نووستووه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، كه ناوه ناوه هێرش ده‌كه‌نه ئه‌و شاره، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت كه ئه‌و رووداوانه له منبج دووباره ببنه‌وه.