داوا له سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كرێت شه‌ڕی خۆیان له ناوچه سنوورییه‌كان دوور بخه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
گوندنشینانی سنووری شاره‌دێی كانی ماسێ، كه ناوچه‌كانیان كه‌وتوونه‌ته به‌ر شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا داوا ده‌كه‌ن شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كانیان دووربخرێنه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی كانی ماسێش رایگه‌یاند، بۆ وه‌ستاندنی پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای توركیا، چه‌كدارانی په‌كه‌كه ته‌قه‌مه‌نی له‌سه‌ر رێگه‌ی هاووڵاتییان داده‌نێن.
ماوه‌ی زیاتر له 40 رۆژه شه‌ڕی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا به‌بێ پچڕان له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێ به‌رده‌وامه، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانی زۆر به‌ر گوندنشینانی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یشتوون، گوندنشینان داوا له چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، له ناوچه‌كانیان دوور بكه‌ونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆردومانی سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌كه‌شیان له‌لایه‌ن توركیاوه كۆتایی بێت.
یه‌عقوب حه‌سه‌ن، كه هاووڵاتییه‌كی گوندی كێسته‌یه، ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه و ره‌ز و باخ و پاوانه‌كانیان له بۆردومانه‌كاندا سووتاون، گونده‌كانیان چۆڵكردووه و ئاواره بوونه.
هاوكات یوخه‌نا خۆشابا، موختاری گوندی "چه‌لكا مه‌سیحیا"ـش له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه داوا له سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كات، شه‌ڕی خۆیان له ناوچه‌كانیان دوور بخه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بچنه سه‌ر ره‌ز و باخه‌كانیان، چونكه به‌هۆی شه‌ڕی نێوانیان ناتوانن كاری رۆژانه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
تادێت سوپای توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه چڕتر ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی بووه‌ته هۆی چۆڵكردنی گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه، به‌هه‌زاران دۆنم پاوان و زه‌وی كشتوكاڵیش سووتاون، له‌وباره‌شه‌وه سه‌ربه‌ست ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ ئاشكرای كرد، ته‌نیا به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌م دواییه 7 گوند له ناوچه‌كه چۆڵكراون و زیاتر له 5 هه‌زار دۆنم زه‌وی و زاریش سووتاون، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای گوندنشینان دروست كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌م دواییانه چه‌كدارانی په‌كه‌كه ته‌قه‌مه‌نی و تی ئێن تی له‌سه‌ر رێگه‌ی هاووڵاتییان داده‌نێنه‌وه، هه‌رچه‌ند نازانین بۆ كێ ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه داده‌نرێنه‌وه، به‌ڵام له‌كۆتاییدا هه‌موو ئه‌و كارانه به زیانی هاووڵاتییان كۆتایی دێن.
جێگای ئاماژه‌یه، له‌كۆی 72 گوندی سه‌ر به ناحیه‌ی كانی ماسێ، تا ئێستا به‌لایه‌نی كه‌م 22 گوند به‌هۆی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا چۆڵكراون، بۆیه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه داوا له چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان دوور بكه‌ونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بیانوویه‌ك بۆ داگیركردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه نه‌مێنێته‌وه.
H.B