18 کۆگای نەوت لە تاران سوتان

رووداوەکە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هێڵەکانی گازی شل بووە
دیمەنێكی رووداوەكە
دیمەنێكی رووداوەكە

K24 - هەولێر

تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاند، 18 کۆگای هەڵگرتنی نەوت لە پاڵاوگەی نەوتی لە تاران ئاگریان گرت.

پەیمان سابریان، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی تاران ئاشکرای کرد، ئاگرەکەی پاڵاوگەی نەوتی تاران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هێڵەکانی گازی شل بووە،و رووداوەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی پاڵاوگەکە رەتیکردەوە،  هیچ کارێکی تێکدەرانە لە پشت ئەو رووداوە بێت. جەختیکردەوە هۆکاری رووداوەکە شکستێکی تەکنیکی بووە.