قایمقامی کۆیە لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە

بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی دادگا دەکرێت
یوسف حەسەن حوسێن قایمقامی قەزای کۆیە
یوسف حەسەن حوسێن قایمقامی قەزای کۆیە

K24 – هەولێر

بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قایمقامی کۆیە لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە و رەوانەی دادگا دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەمە 3/6/2021، بەپێی نووسراوێكی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا بۆ ماوەی دوو مانگ یوسف حەسەن قایمقامی قەزای كۆیە، لە كارەكەی دوور بخرێتەوە و رەوانەی دادگا بكرێت.

لە نووسراوەکەدا هاتووە: "هاوپێچ لەگەڵ دەقی کۆنووسی لیژنەی لێکۆڵینەوە و گشت بەرایی و وتەکان بۆتان دەنێرین کە فەرمانی وەزاریمان بە ژمارە7925 لە 18/4/2021 تایبەت بە لێکۆڵینەوە لەسەر (یوسف حەسەن حوسێن) قایمقامی قەزای کۆیە بە مەبەستی ناردنی بۆ دادگای لیکۆڵینەوەی دەستپاکی".