گه‌ڕى كۆتایی دانووستانه‌كانى ڤییه‌ننا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24- هه‌ولێر:
میخائیل ئۆلیانۆڤ، نوێنه‌ری رووسیا له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ڤیه‌ننا رایگه‌یاند، ئه‌م خوله‌ى دانووستانه‌كانى تایبه‌ت به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمى ئێران كه له ڤییه‌ننا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆتاییه و به بۆچوونێكى واقعیانه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئۆلیانۆڤ راشیگه‌یاند، گه‌ڕى پێنجه‌مى دانوستانه‌كانى ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له ڤیه‌ننا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌و شێوه گفتوگۆیانه ئاسان نیه و ناتوانرێت پێشبینی ئه‌نجامه‌كان و داهاتووى بكرێت.
له‌مباره‌وه عه‌باس عێراقچى، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، گه‌ڕى داهاتووى دانووستاندنه‌كان كۆتاییه و ئێجگار قوورس ده‌بێت.
عێراقچى گووتیشى: تا ئێستا گفتوگۆى باش كراوه ده‌رباره‌ى گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكى كۆتایی، كاتى دوا كۆبوونه‌وه‌ش دیاری نه‌كراوه، چونكه دانیشتنه‌كان زۆر به‌چڕى له نێوان لایه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئێرانیش له هه‌ڵوێسته‌كانى پێشووى پاشگه‌ز نابێته‌وه.
عێراقچى ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پێویسته ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت و له به‌رامبه‌ریشدا ئێران به ته‌واوی پابه‌ندی پرۆتۆكۆله هاوپێچكراوه‌كانی رێككه‌وتنی ناووكی ده‌بێت.
ده‌رباره‌ى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه ناوبراو گووتی: هه‌موو ورده‌كارییه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه ئاماده‌كراوه، به ده‌قى كۆتایی رێككه‌وتنه‌كه گه‌یشتووین، هه‌ندێك پرسی گرنگ هه‌یه پێویسته بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
H.B