راوێژكارێكی سه‌ربازی پاسداران له سووریا كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری سه‌ربازی سوپای پاسداران و یاوه‌رێكی له سه‌ر رێگه‌ی دێرزوور و ته‌دموور كوژران.
كه‌ناڵه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا زاده و موحسن عه‌باسی یاوه‌ری له نێوان دێرزوور و ته‌دموور كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشه‌وه و كوژراوون.
ئاژانسی مهری ئێران بڵاویكرده‌وه، عه‌بدوڵڵا زاده یه‌كێك بووه له دۆستانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران.
پێشتر له (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له ئاكامی بۆردومانێكی فڕۆكه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا.