ئه‌حمه‌دینه‌ژاد: باندێكی گه‌نده‌ڵ دزه‌یانكردووه‌ته ناو دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران، مه‌حموود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد، رایگه‌یاند، باندێكی گه‌نده‌ڵ دزه‌یان كردووه‌ته ناو دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌وه.
سایتی "دولت بهار"ی ئێرانی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دینه‌ژادی گواستووه‌ته‌وه و تێیدا باسی له‌وه كردووه، ئه‌و بانده گه‌نده‌ڵه سه‌ركه‌وتووبوونه له‌وه‌ی دزه بكه‌نه ناو دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و سایته، ئه‌حمه‌دینه‌ژاد وتویه‌تی: بنمیچی ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ئێران كونه و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌وڵه‌تی لێ ده‌دزرێت.
پێشتر ئه‌حمه‌دینه‌ژاد، هۆشداری دابوو، له‌وه‌ی ئێران رووبه‌ڕووی مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ببێته‌وه و رایگه‌یاندبوو، ره‌وشی ئێران خراپه و ئه‌و نایه‌وێت ببێته به‌شێك له پرۆسه‌ی داڕمانی ئێران.
سایته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، حه‌نه‌راڵ حسێن نه‌جات، فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی "ثأرالله" سه‌ردانی ئه‌حمه‌دینه‌ژادی كردووه و پێی راگه‌یاندووه، ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری ئێران ناوی ئه‌ویان ره‌تكردووه‌ته‌وه و پێویسته بڕیاره‌كه قبووڵ بكات و بێده‌نگ بێت.
سه‌رۆكی پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران، مه‌حموود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد، ناوی خۆی تۆمار كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران بكات، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری ئێرانه‌وه ره‌تكرایه‌وه.