نرخی نه‌وت 72 دۆلاری تێپه‌ڕاند
K24- هه‌ولێر:
به‌پێی بۆرسه‌كانی نه‌وت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 72 دۆلار، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش له مانگی ئایاری 2019ه‌وه یه‌كه‌مجاره رووبدات.
به‌گوێره‌ی بازاڕی نه‌وتی جیهانی، به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌یه‌ك 72 دۆلاری تێپه‌ڕاند، به‌ڵام دواتر نرخه‌كه‌ی له كاتژمێر 5:45ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌وه 71.76 دۆلار.
نرخی بەرمیلێك نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی گه‌یشته 69.34 دۆلار.
د.ی