دوا هۆشداری واشنتن له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر
هێرشی درۆن بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه، به‌پێی دواین راپۆرتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌وان پێشنیازی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان داوه‌ته سه‌رۆك (جۆ بایدن) بۆ هێرشكردنه سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان، ترسی ئه‌مه‌ریكا له هێرشی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر هه‌ولێر وابه‌سته‌یه به به‌هێزبوونی ته‌كنیكی جه‌نگی گرووپه میلیشیاكان و چه‌كدارانی داعش، چونكه نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له‌وه دایه، كه سیسته‌می راداری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌و درۆنانه نادۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌رجه‌م بنكه‌ی باره‌گاكانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ونه به‌رده‌م هێرشه‌وه.
به‌كارهێنانی چه‌كی درۆنی بۆمرێژكراو تاكتیكێكی نوێیه و جۆرێكه له گۆڕینی پلانی جه‌نگ له‌دژی هاوپه‌یمانان، ئه‌مه‌ش وای كردووه، كه ئه‌مه‌ریكا پێی وایه ئه‌مانه گه‌وره‌ترین مه‌ترسین له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان له عێراق، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ناكرێت به سانایی وه‌رگیرێت، ئه‌گه‌ر دۆخی ناوچه‌كوردستانییه‌كان رێككه‌وتنی خێرایی له‌سه‌ر نه‌كرێت و پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هاوپه‌یمانان و سوپای عێراقیش ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، چونكه به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكا ئامانج له هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر هه‌ولێر لێدان بووه له‌بنكه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جیا له‌وه‌ش جۆری هه‌ڵسانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و كه‌وتنیان به‌سه‌ر رێڕه‌وی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئه‌مه‌ریكای خستوه‌ته به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌ی كه پێداچوونه‌وه‌ی جدی به پلانی ئه‌منی بكه‌ن له عێراق و كوردستان، ئه‌و تاكتیكه به‌هێزه‌ی ئه‌وان به‌كاریان هێناوه هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی هاوێشتنی موشه‌كه‌كه‌ش نه‌دۆزرێته‌وه.
هه‌ولێر وه‌ك ناوه‌ندێكی گرنگی سیاسی و دیپلۆماسی له‌ناوچه‌كه گرنگه، ده‌بێت پارێزگاری له مانه‌وه‌ی به به‌هێزی بكرێت، چونكه تا ئێستا نه‌بووه‌ته لایه‌نێك كه شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بكات له ناوچه‌كه، لێره و له‌وێش هه‌وڵ هه‌یه كه كوردستان په‌لكێشی هه‌ندێك هاوكێشه‌ی ترسناك بكرێت، به‌تایبه‌ت شه‌ڕی میلیشیكان و ته‌ره‌فداری شه‌ڕه‌كانی ده‌وروبه‌ر، به‌ڵام ئاكامی نابێت، چونكه راگرتنی هاوسه‌نگی هێز هۆكاری پاراستنی كوردستان بووه، ئه‌مه ئێستا روونه بۆ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانیش، ئه‌گه‌ر به‌واقیعش لێكدانه‌وه بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، هیچ كات له كوردستانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌نه‌كراوه بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، یانی نه‌بووینه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌و وڵاتانه، بۆیه گرنگه ئه‌وانیش ئه‌مه به‌هه‌ند وه‌ربگرن، ئێستا ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م بژارده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێره، هه‌رچه‌نده پێشووتر بڕیار هه‌بووه كه راسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كه په‌لاماری گرووپه میلیشیكان بدرێت، وه‌ك باس ده‌كرێت (برێت مه‌كگۆرك) نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌فه‌ریقا، ئه‌مه‌ی پێشنیاز كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه، بۆیه ئۆكه‌ی (بایدن) بۆ جۆری هێرشكه و تاكتیكی هێرشه‌كه دۆخی ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت، له ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزیش پێشبینی گۆڕانكاری له ناوچه‌كه ده‌كرێت، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان كشانه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانه له ناوچه گه‌رمه‌كان.
تادێت سوپای ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی خۆی له عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌پێی دواین ئامار، تێكرای هێزی هاوپه‌یمانان له عێراقدا 3 هه‌زار سه‌ربازن، له نێویاندا 2 هه‌زار و 500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه، گۆڕانكاری له كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان ره‌نگه ئه‌مه‌ریكا بخاته به‌رده‌م پلانی نوێوه، ئه‌ویش یانی كشانه‌وه‌یانه له هه‌ندێك ناوچه و جێگیركردنیانه له ناوچه‌یه‌كی دیكه، یان گۆڕینی هاوكێشه‌ی شه‌ڕه، چونكه ئێستا یه‌كێك له پرسیاره گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه كه له‌م هێرشانه‌ی دوایی هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا به‌ركه‌وتووه؟ ئه‌گه‌ر كرابێته ئامانج واته دۆخه‌كه بۆ ئه‌وان خراپه، چونكه كوشتنی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا هێڵی سووره.
دیوی دیكه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر حكومه‌تی عێراقیش ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌وه، به‌وه‌ی ده‌سته وه‌ستان بوون له دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی مووشه‌كه‌كان و له سنووری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌وه ئاراسته‌ی هێزی هاوپه‌یمانان كراوه و لاوازی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و هێرشی ئه‌م دواییه‌ی حه‌شد بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، حكومه‌تی عێراق ده‌خاته به‌رده‌م خاڵێك ئه‌ویش (بێ ده‌سه‌ڵاتییه‌تی) ئه‌مه‌ش وای كردووه هاوپه‌یمانان بێ ئومێد بكات له‌وه‌ی حكومه‌تی تازه‌ی عێراق بتوانێت سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت، ناچار ئه‌مه ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه تاكتیكی نوێ بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دۆخه‌كه دابنێت و چاوه‌ڕوانی له هه‌ڵوێستی عێراق تێپه‌رێنێت و راسته‌وخۆ خۆی پرسه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه، چونكه هێرشی ئه‌م دواییه‌ی حه‌شد بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هیچ مانایه‌كی بۆ دامه‌زراوه ئه‌منی و هه‌واڵگری و هه‌ڵبژاردن و پڕۆسه‌ی سیاسیش نه‌هێشته‌وه.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ داهاتوو هاوپه‌یمانان ئه‌نجامی بده‌ن، به‌زووترین كات هه‌وڵ بده‌ن سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ژووره هاوبه‌شانه بكه‌ن، كه له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق پێكهێنراوه و ئیداره‌یه‌كی نوێ له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه دروست بكرێت، كه له‌وێوه مه‌ترسین له‌سه‌ر هه‌ولێر و هاوپه‌یمانان، دوای ئه‌وه‌ش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ند موشه‌كێكه له سنووری كه‌ركووك، كه دانرابوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام مه‌ترسی تیرۆر له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه.