مسته‌فا كازمی: من هیچ حزبێكم نییه و خۆم بۆ هه‌ڵبژاردن كاندید ناكه‌م

K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، كه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق كاندید ناكات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "هیچ لۆژیكێكی تێدا نییه وا بیر بكه‌مه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجام بدرێت، كه من تێیدا لایه‌نێكی ركابه‌ری سیاسی بم".
ئه‌م گوتانه‌ی كازمی له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی ئێرانی هاتوون و گوتی: "بڕیاری ئه‌وه‌م داوه، ببمه كه‌سێكی بێلایه‌ن، ته‌نیا پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌م و به مه‌ودایه‌كی یه‌كسان له نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كار بكه‌م".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی، كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من وه‌كو خۆم به‌شداری له هه‌لبژاردن ناكه‌م و هیچ جزبێكیشم نییه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن تۆمه‌تی بێ بنه‌ما بخه‌نه پاڵ سه‌رۆك وه‌زیران، به‌وه‌ی كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌كات".
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسه ئێرانییه‌كان، كازمی گوتی: "با هه‌موو لایه‌ك بزانن، ئامانجی من ته‌نیا هه‌وڵدانه بۆ گه‌یشتن به بنه‌مای دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان و بۆ هه‌موو حزبه‌كان و چالاكییه‌كانی گه‌لی عێراق.. رۆڵی من ئه‌وه‌یه كه پارێزگاری له هه‌ڵبژاردن بكه‌م و ده‌رفه‌تی سه‌رخستنی فه‌راهه‌م بكه‌م. من به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ناكه‌م و پاڵپشتی هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كیش ناكه‌م له‌سه‌ر حیسابی هاوپه‌یمانێتییه‌كی دیكه، به‌ڵكو هه‌موو لایه‌ك بۆ گفتوگۆ هان ده‌ده‌م، له‌سه‌ر بنه‌مای كاركردنی ركابه‌ری نیشتمانی".
جێگای ئاماژه‌یه، بڕیاره له 10 مانگی ئوكتۆبه‌ر/ تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له عێراق به‌ڕێوه بچن، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراق، كه له ساڵی 2019ـه‌وه سه‌ریانهه‌ڵدا.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ته‌سنیم
H.B