نێچیرڤان بارزانی له دۆخی که‌مپی شاریا ده‌پرسێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2021/6/4 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له دۆخی که‌مپی شاریای پرسی، که تایبه‌ته به خوشك و برایانی ئاواره‌ی ئێزدی و پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگرێکی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه، له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك ئاواره بریندار بوون و زیانێکی زۆر به که‌مپه‌که گه‌یشت.
نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ییی خۆی و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ هه‌موو هاوکارییه‌ك و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان و که‌مپه‌که دووپات کرده‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پێویسته بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانیان پێشکه‌ش بکرێت.
لای خۆیه‌وه پارێزگاری دهۆك سوپاسی په‌یوه‌ندی و به‌دواداچوونی نێچیرڤان بارزانی کرد و له دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی لێقه‌وماوان و که‌مپه‌که و هه‌نگاو و رێکاره‌کانی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا ئاگادار کرده‌وه.
H.B