خەلیفان.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاوڵاتییه‌ك بەسەختی برینداربوو

K24- هه‌ولێر:
موحسین تەحسین، گوتەبێژی هاتووچۆی سۆران بەکوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ هه‌ینی 4ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، لە دۆڵی مەلەکان سەربە شارەدێی خەلیفان، ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری میتسبۆشی ساڵۆن وەرگەڕاو شوفێرەکەی بەسەختی برینداربوو.
موقه‌ده‌م "موحسین ته‌حسین" گوتی: "خێزانێكی گه‌شتیار له گه‌ڕانه‌وه‌ی له ناوچه‌ی گه‌شتیاری دۆڵی مه‌له‌كان، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕا و شوفێره‌كه به سه‌ختی بریندار بوو".
گوتیشی: "دوای چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەیه‌كی هەولێر کراوه"، گوتەبێژی هاتوچۆی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەو خێزانه گەشتیاره خەڵکی هەولێرن و لەکاتی گەڕانەوەیان بەهۆی ناشارەزایی شوفێرەکە و پێچی زۆری رێگاکە، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وەرگەڕاوە و شوفێرەکەش برینداربووە.


د.ی