بارسێلۆنا دهستبهداری 5 یاریزانی یانهكهی دهبێت
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی رایگەیاندووە لەم هاوینەدا 5 یاریزان ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەجێدەهێڵن.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە ساندرۆ رامیرێزی ٢٠ ساڵان دوای شەش ساڵ بارسا بەجێدەهێڵیت و روودەکاتە یانەیەکی دیکە، کە لەم وەرزە بەهۆی پێکانەوە تەنیا بەشداریی ٢٠ یاریی کردووە.
جگە لە ساندرۆ، رۆژنامەکە پێشبینی کردووە بارترای ٢٥ ساڵان، تۆماس ڤێرمایلینی ٣٠ ساڵان، ئادرانۆ کۆریای ٣١ ساڵان و دۆگلاسی ٢٥ ساڵانیش ریزەکانی بلاوگرانا بەجێبهێڵن و لە ئێستاوە بەرپرسانی یانەکە دەیانەوێت خۆیان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بکەن.