ئاوی خواردنەوە لە سلێمانی کەمبووەتەوە و خه‌ڵك به ته‌نكه‌ر ئاو ده‌كڕن
K24- سلێمانی:
لە بەشێکی گەرەکەکانی شاری سلێمانی دابەشکردنی ئاو بووەتە ھەفتانە، زۆر گەڕەک بەھۆی نەمانی ئاو لە تانکییەکانیان، پەنایان بۆ کڕینی ئاوی تانکەر بردووە، کە ئەویش ئێستا گران بووە، شۆفێری تانکەرەکان دەڵێن ئەوان نرخیان گران نەکردووە، ھەندێک بیری ئەھلی لەگەڵ بەشیک لەشۆفێری تانکەرەکان نرخیان گران کرووە، بەڵام بیرە حکومییەکان نرخ زۆر گران نەبووە.
لە بەشێکی گەرەکەکانی شاری سلێمانی دابەشکردنی ئاو بووەتە ھەفتانە، بێ ئاوی بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی گرتووەتەوە، ئەمەش خواستی ھاوڵاتییانی بۆ کڕینی ئاو زیاد کردووە، بە جۆرێک کە تانکەرێک ئاو کە پێشتر بە 15 ھەزار دیناربوو، ئێستا بووەتە 20 ھەزار تا 30 ھەزار دینار، بەپێی دوور و نزیکی شوێنەکان، شۆفێری تانکەرە حکومیەکان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئەوان نرخیان گران نەکردووە، به‌ڵكو لە بیرە ئەھلییەکان نرخ زۆر گران بووە، بەڵام خواست لەسەر ئاو زیادی کردووە، بۆیە نرخی ئەوانیش کەمێک گرانتر بووە.
کەمبوونەوەی ئاو و زیاد بەکارھینانی ئاوی ژێر زەوی، رێژەی ئاو کەمکردووە، نزیکەی ھەشت مەتر و نیو ئاستی ئاوەکە دابەزیوە ئەو بیرانەشی کە قووڵیان کەمه، وشکیان کرووە.
عەباس عەلی، بەڕێوبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی گوتی: "ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی زۆر دابه‌زیوه، له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه‌وه جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام ناو شاری سلێمانی نزیكه‌ی 6 مه‌تر و نیو دابه‌زیوه، ناوچه‌ی بازیان نزیكه‌ی 6 مه‌تر دابه‌زیوه، ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ نزیكه‌ی 15 مه‌تر دابه‌زیوه، له رانیه 15 مه‌تر دابه‌زیوه، به‌ڵام سه‌نگه‌سه‌ر و قه‌ڵادزێ 6 مه‌تر دابه‌زیوه، بۆیه ده‌بێت رێكاره‌كان توندتر بكرێنه‌وه، تا سه‌رپێچی كه‌مبكرێته‌وه".
پرۆژەی ئاوی سەرچنار کەمی کردووە، ئەمەش کاریگەری ھەبووە لەسەر بەردانەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵان لەشاری سلێمانی
د.ی