فەیسبووك سزاکەی ترەمپ ئاشکرا دەکات
K24 - هەولێر
کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، بۆ ماوەی دوو ساڵ هەژماری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا راگیرا.
کۆمپانیاکە ئاشکراشی کردووە، ترەمپ تەنها دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ فەیسبووک، بەڵام وەک هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی گشتی دیار نامێنێت، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە لە 7ی کانوونی دووەم هەژمارەکەی بەهۆی هاندانی لایانگرانی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە واشنتن راگیرابوو.
لای خۆییەوە، ترەمپ رایگەیاند، راگرتنی هەژمارەکەی لەلایەن فەیسبووکەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ "سوکایەتییە بە دەنگدەران، کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2020ی لێدزراوە".
دۆناڵد ترەمپ گووتی "بڕیارەکەی فەیسبووک سوکایەتیکردنە بەو 75 ملیۆن کەسەی کە لە هەڵبژاردن دەنگیان پێداوم".