ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئیدانه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له په‌یامێكدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و هێرشه‌ی په‌كه‌كه‌ی ئیدانه كرد، كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له چیای مه‌تینای سنووری قه‌زای ئامێدیی كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له ئه‌نجامدا 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ جه‌ختی له‌سه‌ر نیگه‌رانی خۆی بۆ شه‌هیدبوون و برینداربوونی ئه‌و ژماره پێشمه‌رگه‌یه كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، پێویسته هه‌رچی زووه په‌كه‌كه شه‌ڕ و چالاكیه‌كانی خۆی له سنووری هه‌رێمی كوردستان بباته ده‌ره‌وه و رێز له‌خاك و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان بگرێت و چیتر بیانو نه‌داته ده‌ست وڵاتانی دراوسێ بۆ له‌شكركیشیكردن بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان:
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی حۆزەیران، دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ناوچه‌كانی ده‌ڤه‌ری ئامێدی ده‌نێردرێنه ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێكی په‌كه‌كه‌وه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر و ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار ده‌بن .
ئێمه له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، وێڕای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانین له‌و رووداوه و شه‌هیدبوون و برینداربوونی ئه‌و ژماره پیشمه‌رگه‌یه، له هه‌مان كاتدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش و كرده‌وانه‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و خاكی هه‌رێمی كوردستان.
لێره‌وه دوپاتی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه پیویسته هه‌رچی زووه په‌كه‌كه شه‌ڕ و چالاكیه‌كانی خۆی له‌سنووری هه‌رێمی كوردستان بباته ده‌ره‌وه و رێز له‌خاك و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان بگرێت وچیتر نه‌بێته مایه‌ی بیانوپێدان به راكێشانی وڵاتانی دراوسێ بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئارامی خاك و سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێك نه‌دات و نه‌به‌زێنێت.
مافی خۆیانە خەباتی خۆیان بکەن، بەڵام شوێنی خه‌باتی په‌كه‌كه دیاره و پێویسته سه‌نگه‌ری خه‌بات و چالاكی خۆیان بگوازنه‌وه شوێنی خۆیان و چیتر خاكی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌نه مه‌یدانی شه‌ڕ و نه‌بنه مایه‌ی چۆڵكردنی گونده‌كان و تێكدانی ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و خه‌ڵك نه‌كه‌نه قوربانی.
له‌كۆتاییدا سه‌ری رێز بۆ شه‌هیده‌كان دا‌ده‌نه‌وێنین و هیوای شیفا و زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و داواكارین هه‌موولایه‌ك دان به‌خۆیاندا بگرن و دوور له‌شه‌ڕ بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و ئاشتی و ئارامی بگه‌ڕێننه‌وه ناوچه‌كه.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان
5 ی حوزەیرانی 2021
H.B