له‌ ماوه‌ی 5 رۆژدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و دووشه‌ممه‌ش مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستیی‌ تایبه‌ت دابه‌ش ده‌كرێت
مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:

وه‌زارتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 5 رۆژدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زارتی په‌روه‌رده‌ و ئه‌نجومه‌ی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌ لیسته‌كه‌ی وه‌زارتی داراییدا هاتووه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زارته‌كانی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و 15 شوێنی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زارته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زارته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان