هاوپەیمانان بە چڕی چەکدارانی داعش لە ناوچەی "داودە" بۆردومان دەکەن

زیانێکی زۆر بەر چەکدارانی داعش کەوتووە
فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌رشیڤ
فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌رشیڤ

K24- هه‌ولێر:

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، بە چڕی چەکدارانی داعش لە ناوچەی "داودە" بۆردومان كرد و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، کە ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە چیای غەڕە و به‌له‌گه‌ لە ناوچەی داودەی گەرمیان بە چڕی چەکدارانی داعشیان بۆردومان کرد. گوتیشی: بەپێی زانیارییەکان زیانێکی زۆر بەر چەکدارانی داعش کەوتووە.

پێشتریش هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان  له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌ی داوده‌ هێرشێكی هاوبه‌شیان كرده‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش و ژماره‌یه‌ك داعش كوژران.

بە گوێره‌ی زانیارییەکان، چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی به‌له‌گه‌ و غەڕە و تاوێرک چەندین ھاوڵاتی بیتاوانیان کوشتووە و لەگۆڕی بەکۆمەڵدا شاردراونەتەوە و ناوچەی نێوان کفری و خورماتووشیان کردووەتە پەناگەیەك بۆخۆیان.

 

د.ی