بوومەلەرزە سلێمانی هەژاند

سلێمانی
سلێمانی

K24 - سلیمانی

كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک سلێمانی هەژاند.

پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزە شاری سلێمانی و دەوروبەری هەژاند، خەڵکی هەستی پێکردووە.

ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى، به‌ كوردستان 24ى راگه‌یاند: "كاتژمیر 7:54 خولەکی به‌یانى ئه‌مڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕى 5 پۆنیت 2  به‌ پلەی رێخته‌ر،  له‌ ساڵح ئاباد-ی پارێزگای ئیلام-ی ئێران روویدا به‌ قوڵى 9 كیلۆمه‌تر، له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ سنورى سلێمانى هه‌ستى پێكرا.