دەرمانی بەرگری دژی کۆرۆنا بەرهەم دەهێندرێت

"دەرمانەکە چارەسەرێکی سەرکەوتووە و دەتوانێت رێگە لە کاریگەری کۆرۆنا بگرێت"
کارمەندێکی تەندروستی رووسیا
کارمەندێکی تەندروستی رووسیا

K24 - هەولێر

تەندروستی رووسیا رایدەگەیەنێت دەستیان بە بەرهەمهێنانی دەرمانێکی بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە.

میخائیل موراشکۆ وەزیری تەندروستی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی ئیمۆنۆگلۆبولین دژی کۆرۆنا لەسەر بنەمای پلازمای خوێن.

لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی پێترسبۆرگ دا، مۆراشکۆ گوتی "بەرهەمهێنانی ئەو دەرمانە بەرگرییە  لە رووسیا دەستیپێکردووە،و پلان هەیە رێژەکەی زیاتر بکرێت، بەڵام لەبەرهەمهێنانیدا پێویستمان بە چەندین جۆر پلازمای خوێن هەیە".

گوتیشی: "دەرمانەکە چارەسەرێکی سەرکەوتووە و دەتوانێت رێگە لە کاریگەری کۆرۆنا بگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "پزیشکان پلازمای هەمەجۆر لە دەرمانێکدا کۆدەکەنەوە، چونکە هەندێکجار بەرهەمهێنانی دەرمانێک لەسەر بنەمای پشکنینی خوێنێک سوود بە کەسانی دیکە نەگەیەنێت کە جۆری خوێنیان جیاوازە".