وەزیری ناوخۆ لە پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای خانەنشینی ھێزەكانی ناوخۆ دەكات

سبه‌ی لیژنه‌ی ناوخۆ له‌سه‌ر چوار بابه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ كۆده‌بێته‌وه‌
په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سبەی دووشەممە 7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، دەچێتە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ لیژنەی ناوخۆ كۆدەبێتەوە.

ئەرشەد حوسێن، ئەندامی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، سبەی دووشەممە، وەزیری ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دێتە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەی ناوخۆ درێژە بە كۆبونەوەی پێشوو دەدەن، كە گفتوگۆكان لەسەر چوار بابەتی گرنگە.

لە بارەی ئەو بابەتانەی "رێبەر ئەحمەد"ی لەسەر میوانداری كراوە، گوتیشی: لەو كۆبونەوەیە گفتوگۆ لەسەر رێكخستنی یەكەی پاسەوانی لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی و ھەمواری یاسای ھەڵگرتنی چەك و دیاردەی ھەڵگرتنی چەك و پڕۆژەیاسای خانەنشینی ھێزەكانی ناوخۆ و گفتوگۆ لەسەر ھەمواری یاسای ھاتووچۆ لە ھەرێمی كوردستان دەكرێت.

 

د.ی