ئالڤێس: ئه‌گه‌ر ریال چامپیۆنز لیگیش بباته‌وه، هه‌ر بارسێلۆنا باشتره
دانی ئالڤێس، به‌رگریكاری برازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا له نوێترین لێدوانی‌دا كه له رۆژنامه‌ی ماركا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر یانه‌ی ریال مه‌ردید نازناوی چامپیۆنز لیگ بباته‌وه، هه‌ر بارسێلۆنا باشترین تیپی سه‌رڕووی زه‌وییه.
ئالڤیس ده‌شڵێت: ئێمه وه‌رزێكی باشمان تێپه‌ڕ كرد، بۆیه ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید ببێته پاڵه‌وانی چامپیۆنز لیگیش ناتوانێت نرخی ئه‌و دوو نازناوه‌ی هه‌بێت كه ئێمه ئه‌م وه‌رزه به‌ده‌ستمان هێنا، بۆیه له رۆژی شه‌ممه له فیناڵی چامپیۆنز لیگ هه‌ر شتێك ڕووبدات كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌وره‌یی بارسا نابێت.
ئالڤێس گوتیشی: هیوادارم له یاریگه‌ی سان سیرۆ كه یاریی نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی له‌سه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت، كام تیپ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات نازناوه‌كه به‌رێته‌وه.