له ژێر حوكمی پارتیدا
ده‌یانه‌وێت له ژێر حوكمی پارتیدا، په‌كه‌كه بن، یه‌كێتی و موعاره‌زه بن، ته‌نانه‌ت قاچاخچی و دژه هه‌رێم بن، چاوساغی حه‌شدی شه‌عبی بن بۆ داگیركردنی هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر رێگه به فكر و ده‌واری شڕیشیان نه‌درێت، ئه‌وجا ده‌كه‌ونه جه‌ده‌لی ئازادییه‌وه له گه‌ڵت.
كه ئازادی زه‌رووره‌ت بوو، وتیان: بۆچیمانه، مووچه‌مان ده‌وێ. كه مووچه و سه‌فه‌ری ئه‌نتالیا و ئازه‌ربایجان و شیمالی ئێرانیش زۆر بوو، وتیان: پاره‌مان بۆچییه، كه ئازادیمان نه‌بێت.
مرۆڤی ژیر و هۆشیار، بریتییه له‌و بوونه‌وه‌ره‌ی كه له یه‌ك كاتدا، هه‌م خۆشبه‌ختی و هه‌م ئازادی و هه‌م خزمه‌تگوزاریشی بوێت. له‌و جێیه‌ی كه تۆی لێ ده‌ژیت و شه‌قام و پردت بۆ دروست ناكه‌ن و ته‌نیا پێت ده‌ڵێن: تۆ ئازادیت زۆرتره له‌وانی دیكه، ناچاریشت ده‌كه‌ن به‌م شته خۆشبه‌خت بیت و موریح و مورتاح پاڵی لێ بده‌یته‌وه، ئێ دڵنیابه ئه‌وه پێت راده‌بوێرن و تۆیش نازانیت كه له پڕۆسه‌ی قهشمهریزهكردندایت.
چما تۆ له‌و بڕه ئازادییه‌ی كه ئێستا هه‌ته، زۆرترت بۆچییه؟ مهنشوراتی هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌نووسیته‌وه؟ یاساكانی كاكێشان و مه‌ودای نێوان مه‌جه‌ڕ و بلاك هۆڵ ده‌پێویت و رێت پێناده‌ن؟ به‌نده‌كانی حامورابی هه‌موار ده‌كه‌یته‌وه؟ چی ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر ئازادیت كه‌متر بێته‌وه پێت ناكرێت؟ جنێو ده‌ده‌یت و هیچی تر! جنێو و به‌س! مرۆڤێكی هۆڵندی ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كه‌ی لێ كه‌م بكه‌یته‌وه كێشه‌ی ده‌روونیی بۆ دروست ده‌بێت. ئێ كه‌ی له تۆ كه‌م كراوه‌ته‌وه و پاشانیش گریمان ئازادیت نییه، چ شتێكی گرنگ به‌رهه‌م ده‌هێنیت، كه به هۆی نه‌بوونی ئازادییه‌وه پێت به‌رهه‌م نایه‌ت؟! تۆ ده‌چیت بۆ سه‌قز و بۆكان و ژێر ده‌واری پاسداران، بهلاتهوش شوێنێكی ئازاده، چونكه ئه‌سڵه‌ن تۆ نازانیت ئازادی یانی چی. ئه‌و كه‌ركووكییه‌ی كه هه‌موو شه‌وێك (ده‌قیقه‌ن هه‌موو شه‌وێك!) له شۆڕجه و ره‌حیماوا و ئازادی و ئیسكانی كه‌ركووك، حه‌شدی شه‌عبی بۆ تهحهڕڕی، به پۆستاڵه‌وه ده‌چێته ماڵه‌كه‌یه‌وه، ئاوایش ده‌می بكه‌ره‌وه له سه‌ر حوكمی كوردیی له كه‌ركووك، هه‌ر ناڕازی و دهمهوهره!
ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه ئاره‌زه‌ووی پێشكه‌وتن و خۆشبه‌ختی ده‌كه‌ن بۆ خۆیان و نه‌وه‌كانیان، هه‌نگاوی بۆ ده‌نێن، لێره هیچ هه‌نگاوێك بۆ هیچ خه‌ون و ئومێدێك نانرێت و ته‌نیا و ته‌نیا خۆپیشاندانی بۆ ده‌كرێت. خۆپیشاندان وه‌ك ئاره‌زوویه‌كی هه‌میشه‌یی، وه‌ك حه‌ز و خولیایه‌كی بێكاران و په‌یامنێرانی لێ هاتووه.
گه‌رچی له‌م هه‌رێمه‌دا به هه‌ر بڕێك ئازادی بخه‌یته بازاڕه‌وه، گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی شارستانێتی لێ ناكه‌وێته‌وه، به‌ڵام من پێم وایه ئه‌م بڕه ئازادییه‌ی ئێستا بۆ مرۆڤێك كه هیچ ئه‌زموونێكی ژیاری و جیاوازی نییه، هه‌م زۆره و هه‌م ئینته‌لای پێ ده‌كات.
ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه هیچ كات دیموكراسیی كرده‌كییان نه‌بووه و هه‌موو دیموكراسییه‌كه‌یان كیتابی و تیۆری و هی سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه، ئێ چوزانن ئازادی راسته‌قینه بریتییه له چی؟ تۆ به دڵی خۆت جنێو بده‌یت به هه‌ر كه‌س و هه‌ر ده‌سته و تاقمێكی ده‌ره‌وه‌ی میرنشینه‌كه‌ی خۆت، كه‌سیش بۆی نه‌بێت تۆی پێ گه‌مژه و لاده‌ر بێت، ئیدی ئه‌مه ئازادییه لای تۆ؟